حەسەنی ڕوحانی ڕۆژی پێنجشەمە لە دیداری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تاران ،تەگبیری دەوڵەتی ناوەندی لە پرسی هەرێمی کوردستانی عێراق کە هاوڕێ لە گەڵ نەبوونی بارگرژی و گرنگیی دان بە مافی نیشتمانیی خەڵکی ئەو هەرێمە بوو بە سەرنج ڕاکێش زانی و وەبیریشی هێنایەوە کە خەباتی دژی تێڕۆڕیزم و بەرنگار بوونەوەی بیری جیاییخوازانە کە زەبر لە یەکڕیزیی نیشتمانی و سەروەریی خاکی عێراق دەوەشێنێ دەبێ هەروا پێی و شوێن بگیردرێت .
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها وتیشی: تاران و بەغدا دەتوانن پەیوەندی و هاوکاریەکانی خۆیان لە هەموو بەشەکانی ئابووری،بازەرگانی سەرمایەنانەوە و زانست و تەکنۆلۆژیا پەرە پێی بدەن. سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو دیدارەدا پەیوەندیی عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە دۆستانە و پتەو هاوردە ئەژمارو جەختی کرد لە سەر پێویستیی پەرەی پەیوەندیەکانی هەمە لایەنەی ئێران و عێراق.
حەیدەر عەبادی هەروەها وێڕای جەخت کردن لەسەر پێویستیی پاراستنی سەروەری خاک و دەسەڵاتی ناوەندیی لە عێراق وتی: خەڵکی عێراق بە پاراستنی یەکگرتوویی و شان بە شانی یەکتر دەبێ لە هەمبەر پیلانگەلێک کە دژی ئەو وڵاتە دادەرێژرێت خۆڕاگری بکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی پێنجشەمە دوای کۆتایی سەفەری یەک ڕۆژەی بۆ تورکیا سەردانی تارانی کرد.
ئەوە دووهەمین سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا.
................
300